مه‌حموود محه‌مه‌د: که‌رکووک ته‌نیا موڵكی لایه‌نێک نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ی که‌رکووکه‌وه‌ ده‌ڵێت: كه‌ركووک به‌ ته‌نیا موڵكی لایه‌نێک نییه‌ به‌ڵكوو موڵكی هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی كوردستانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی شوباتی 2019 مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كانماندا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جه‌ختمان له‌ یه‌كێتیی خاكی نیشتمان و حوكمڕانی سه‌رتاسه‌ری و سه‌قامگیری كرده‌وه.

ناوبراو په‌یوه‌ست به‌ پرسی که‌رکووک به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌ هه‌موو خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆک بووین ته‌نیا خاڵیک نه‌بێ كه‌ تێڕوانینی جیاوازمان بۆی هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئێمه‌ وتمان كه‌ركووک و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ئاسایی بكرێنه‌وه‌ و ڕێككه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكه‌ین دواتر پارێزگار هه‌ڵبژێرین به‌ڵام یه‌كێتی زیاتر ئه‌وله‌وییه‌تی ئیشه‌كانیان ئه‌وه‌ بوو كه‌ پارێزگارێک دابنرێت بۆ كه‌ركووک و دواتر ئاسایی كردنه‌وه‌ و كاره‌كانی دیكه‌ بخرێنه‌وه‌ قۆناغێكی دیكه‌وه‌."

ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌ که‌رکووک به‌ ته‌نیا موڵكی لایه‌نێک نییه‌ به‌ڵكوو موڵكی هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی كوردستانه‌ و ئاشكراشی كرد: ئه‌ندامانی پارتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ 18ی شوبات 12 واژۆیان كۆ كرده‌وه‌ به‌ڵام براده‌رانی یه‌كێتی ته‌نیا دوو واژۆشیان نه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه‌ له‌ پشوودا بوو بتوانێت كۆبوونه‌وه‌ بكات .

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52111

Your Comment

You are replying to: .
captcha