دۆسیەی هەڵوەشانەوەی 4 حیزبی کوردی لە دادگای باڵای تورکیا تۆمار کرا

بەشی تورکیا- مێهمەت ئاکاجار دادوەری گشتیی دادگای باڵای جمهوورییەتی تورکیا لە لێدوانێکدا وتوویەتی پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەی 4 حیزبی کوردیی تورکیا دەستی پێکردووە و ئەو چوار حیزبە دۆسیەیان بۆ تۆمار کراوە و تۆمەتەکەشیان "جووڵانەوە پێچەوانەی دەستووری تورکیا"یە.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە دادگای باڵای تورکیاوە دەست کەوتوون مێهمەت ئاکاجار دادوەری گشتیی دادگای باڵای تورکیا دۆسیەی هەڵوەشانەوەی چوار حیزبی کوردیی تورکیای تۆمار کردووە کە ئەو چوار حیزبە بریتین لە: حیزبی ئازادیی کوردستان و حیزبی کۆمۆنیستی کوردستان و حیزبی سۆسیالیستی کوردستان و حیزبی کوردستانی تورکیا.

بەپێی ئیدعای دادوەری گشتیی جمهوورییەتی تورکیا ئەو چوار حیزبە پێچەوانەی دەستووری تورکیا جووڵاونەتەوە و ئێستاش کار بۆ هەڵوەشانەوەیان دەکرێت.

دادوەری باڵای جمهوورییەتی تورکیا ئەوەشی زیاد کرد هەر کاتێک بڕیارێک لە بارەی حیزبە سیاسییەکانەوە دەردەکرێت بنەمای بڕیارەکە ئینتیماکردن بە ئیرادەی گەلی تورکیایە و هەوڵ دەدرێت بڕیارەکە لەگەڵ حەیاتی دیموکراسییانەی هاووڵاتییان بگونجێت.

News Code 52110

Your Comment

You are replying to: .
captcha