جێگری دووهه‌می په‌رله‌مانی عێراق داوای ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر لابردنی زمانی کوردی له‌ لۆگۆ نوێیه‌کان دەکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لابردنی زمانی كوردی له‌ لۆگۆ نوێیه‌كه‌یان داوای ڕوونكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق كردوووه‌ كه‌ هۆكاری لادانی زمانی كوردی له‌سه‌ر لۆگۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان ڕوون بكه‌نه‌وه‌.

به‌شیر حه‌داد ڕاشیگه‌یاندوووه‌: "ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كردوویه‌تی پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 4ی ده‌ستوور و ماده‌ی 3-4ی یاسای زمانه‌ فه‌رمییه‌كانی ژماره‌ 7ی ساڵی 2014یه‌ بۆیه‌ نووسراوی فه‌رمیمان ئاراسته‌ كردوون و به‌دواداچوونی جددیشی بۆ ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستیشمان ده‌بێت."

شایانی باسه‌؛ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق لۆگۆی خۆی گۆڕیوه‌ و نووسینی كوردیی له‌سه‌ر لۆگۆكه‌ لابردوووه‌ و لۆگۆ نوێیه‌كه‌یان ته‌نیا به‌ زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی نووسراوه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52103

Your Comment

You are replying to: .
captcha