لە نزیکیی موسڵ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ بۆ كوژراوانی داعش دروست ده‌كرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌شاری موسڵ، زیاتر له‌ دوو هه‌زار ته‌رمی چه‌كداره‌ كوژراوه‌كانی داعش له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ رووخاوه‌كانی ئه‌و شاره‌ ده‌رده‌هێنرێت و له‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ ده‌نێژرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غه‌یاس سورچی، وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی خۆبه‌خش و شاره‌وانی موسڵ و ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا، هه‌ڵمه‌تی ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كانی ژێر خانووه‌ ڕووخاوه‌كان له ‌به‌شی ڕاستی موسڵ ده‌ستی پێكرد، له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ دوو هه‌زار ته‌رم ده‌رهێندراون، كه‌ زۆربه‌یان تیرۆریستانی داعش بوون.

سورچی وتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه‌ سۆراغی ته‌رمه‌كان نه‌كراوه‌، بۆیه‌ له ‌گۆڕستانێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ نێژراون.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی،" تا ئێستا ژماره‌یێكی زۆر ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ رووخاوه‌كانی به‌شی راستی موسڵ ماون، به‌ڵام نازانرێت ژماره‌یان چه‌نده‌".

سه‌باره‌ت به ‌جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستانیش، غه‌یاس سورچی ئاشكرای كرد: له‌ ده‌وروبه‌ری موسڵ تائێستاش مه‌ترسی تیرۆریستان ماوه‌، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هێزێكی زۆری سوپا و دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ ناوچه‌كه‌، جموجۆڵه‌كانی داعش كه‌م بووه‌ته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52093

Your Comment

You are replying to: .
captcha