له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌بێ توركیا كارێک ئه‌نجام نادرێت

بەشی تورکیا- مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی دا بە هەوڵی کۆمپانیای Exxonی ئەمریکی لە دەریای ناوەڕاست بۆ دۆزینەوەی نەوت و وتی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌بێ توركیا كارێک ئه‌نجام نادرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا له‌ ده‌ورووبه‌ری قوبرس به‌ دوو كه‌شتی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا ده‌ست پێ ده‌كه‌ین. با ئه‌وانه‌ی له‌ دووره‌وه‌ هاتوون بۆ ناوچه‌كه‌ و كۆمپانیاكانیشیان ببینن كه‌ له‌و ناوچه‌دا هیچ شتێک به‌بێ ئێمه‌ ئه‌نجام نادرێت. له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌بێ توركیا كارێک ئه‌نجام نادرێت. رێگه‌ به‌مه‌ ناده‌ین".

مەولوود چاوشئۆغڵو له‌ شاری ئایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ قوبرس بۆ ئه‌وان ئامانجێكی ستراتیجی و دۆزێكی نه‌ته‌وه‌یی-یه‌ و گوتی: "به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌ورووبه‌ری ئیجه‌، رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، قوبرس كه‌ به‌ هایدرۆكاربۆن ده‌وڵه‌مه‌ندن بۆ ئێمه‌ ئامانجی ستراتیجی و دۆزی نه‌ته‌وه‌یین. هیچ كاتێک نه‌مانهێشتووه‌ و ناشهێڵین ماده‌كانی گه‌لی توركی قوبرس و توركیا بخورێن.

ناوبراو درێژەی دا له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌ دوو كه‌شتی ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ گه‌ڕان و پشكنین له‌ قوبرس. جاران كه‌شتی-ی باربارۆس خه‌یره‌ددین پاشا لێكۆڵینه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌نجام ده‌دا. ئێستا پلاتفۆرمێكمان هه‌یه‌. تاكو مانگی ئادار له‌ ناوچه‌ی ئاڵانیا گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجام ده‌درێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52082

Your Comment

You are replying to: .
captcha