به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای پێشکه‌ش‌کردنی ڕاپۆرتی که‌تی پێری ڕاپۆرتده‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بۆ کاروباری تورکیا و جه‌خت‌کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که "تورکیا وه‌ک کاندیدێکی ئه‌ندامێتی له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هێڵه سووره‌کانی تێپه‌ڕاندوووه و ده‌بێ پڕۆسه‌ی ئه‌ندامێتیی ئه‌و وڵاته له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕابگیردرێت"، ئه‌و ڕاپۆرته له کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئاراسته کرا و ڕاپۆرتی ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی ئه‌ندامێتیی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به 47 ده‌نگی ئه‌رێنی له به‌رانبه‌ر 7 ده‌نگی نه‌رێنی په‌سه‌ند کرا.
کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردوووه که تورکیا له بواری دیموکراسی، مافی مرۆڤ، سه‌روه‌ری‌دانانی یاسا و مافی بنه‌ڕه‌تی به‌ره‌ودواچوونێکی به‌رچاوی بوووه هه‌ر بۆیه ده‌نگی ئه‌رێنی داوه به ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی دانووستانه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا.
له به‌شێکی ئه‌و ڕاپۆرته ساڵانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی تورکیا که له‌لایه‌ن که‌تی پێری نوێنه‌ری هۆڵه‌ندیی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه ئاماده کراوه ڕه‌خنه‌یێکی توند له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له خاکی سووریا گیراوه و تێیدا هاتوووه: هێزی سوپای ئازادی سووریا که له‌لایه‌ن تورکیاوه پاڵپشتی ده‌کرێن سروه‌ت و سامانی کورده‌کانی عه‌فرین به‌تاڵان ده‌به‌ن و وێرانیان ده‌که‌ن. ده‌بێ تورکیا و سوپای ئازادی سووریا غه‌رامه به‌و هاووڵاتییانه‌ی عه‌فرین بده‌نه‌وه که له ماڵه‌کانیان ده‌رکراون و ماڵه‌کانیان به‌تاڵان براوه یان کاول کراوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment