خێزانێکی هه‌ڵه‌بجه‌یی منداڵه‌ ونبوووه‌که‌ی خۆیانیان له‌ ئێران دۆزییه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: منداڵێکى دیکه‌ى ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن خێزانه‌که‌یه‌وه‌ له‌ وڵاتی ئێران و له‌ شاری قوم ناسراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ گوتی: پاش دۆزینه‌وه‌ی منداڵێکی ونبوو له‌ شاری قوم و خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌ یاساییه‌کانی، به‌دواداچوونی پێویست بۆ ئاشکرابوونی ناسنامه‌که‌ی ئه‌نجام درا که له‌ ئه‌نجامدا به‌ڵگه‌ یاسایییه‌کانی‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵاتی ئیران و عێراق و نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ تارانه‌وه‌ په‌سه‌ند کران.

ناوبراو ئه‌وه‌شی وتوووه‌: "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه‌ خێزانیکی هه‌ڵه‌بجه‌یی سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان کرد و سمپڵی DNAیان کـــــرد و له‌ ئه‌نجامدا به‌ منداڵی ئه‌و خێزانه‌ ده‌رچوووه‌."

سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران به‌ شێوه‌ی فه‌رمی بانگهێشتی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لــه‌ تاران، نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و خیزانی مناڵه‌که‌ی کردوووه‌ به‌ مه‌به‌ستی سازدانی مه‌راسیمێک و ناساندنی ئه‌و منداڵه‌ ونبوووه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ش که‌ بڵاو کراونه‌ته‌وه‌ منداڵه‌که‌ ناوی خه‌لیل ساڵح مه‌حمووده‌ و له‌ کاتی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ونبوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52062

Your Comment

You are replying to: .
captcha