به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی شوباتی 2019 فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا هه‌ریه‌که له چیای مه‌تین و گۆنده‌کانی سیگێر و کوهرێزى ناوچه‌ی نێروهیان بۆردومان کرد.
تا ئێستا هیچ زانیارییێک له‌سه‌ر زیانی گیانیی بۆردومانه‌که به‌ده‌سته‌وه نییه به‌ڵام زیانى ماددی به ناوچه‌که گه‌یاندوووه و دووباره ترس و دڵهڕاوکێکى لاى خه‌ڵکى سنووره‌که دروست کردوووه.
شایانی باسه؛ سوپای توركیا ناوبه‌ناو به بیانووی لێدان له بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كات و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچه سنوورییانه بێ ماڵ و حاڵ بوون و زیانێكی ماددی زۆریش به‌ر سامانی كشتوكاڵ كهوتوووه له‌و ناوچانه.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment