بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگەی دووەمی سزاکانی عەدلیەی ئیستەنبووڵ رایگەیاندووە دوای تاوتوێکردنی بەڵگەکان و لێپێچینەوە لە دۆسیەکە، بڕیارەکە دراوە و "ئەو بڕیارەش هیچ پێشێلکارییەکی یاسایی تێدانییە". ئەمە لەکاتێکدایە پارێزەرانی دەمیرتاش رەخنەی تووندیان لە کۆی پرۆسەی دادگەییکردنی دەمیرتاش هەیە و بە پرۆسەیەکی سیاسی و دوور لە چوارچێوە یاساییەکان، ناوی دەبەن.
هاوکات داواکاریی پارێزەرانی دەمیرتاش لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەکە بۆ تێهەڵچوونەوە، لەلایەن دادگەکەوە رەتکرایەوە.
لە بەشێکی تۆمەتنامەکەی ئەم دۆسیەیەدا باس لەو گوتارە کراوە، کە سەڵاحەدین دەمیرتاش 24ی کانوونی یەکەمی 2014 لەکارتی گەڕانەوەی لە رووسیاوە پێشکێشی کردووە و گوایە تێیدا سووکایەتی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی تورکیا کردووە. دادگە ئەو دوو دۆسیەیەی کردووەتە یەک دۆسیە و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاری داوە.
Your Comment