به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که له شه‌شه‌مین کۆنفڕانسی وه‌زیرانی تورکیا له کۆشکی چراخانی ئه‌سته‌نبۆڵ قسه‌ی ده‌کرد جارێکی دیکه بابه‌تی باکووری سووریای دووپات کرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌کان له ناو سووریا بمێننه‌وه و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له تورکیادان بۆ وڵاته‌که‌یان بگه‌ڕێننه‌وه، ده‌بێ پلانێکی باش و گونجاو له ده‌ستووری کار دابنرێت. ڕێککه‌وتنێک که له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له سۆچی واژۆمان کرد ڕێگری له دروست‌بوونی شه‌پۆلێکی نوێی کۆچی په‌نابه‌ران به‌ره‌و سنووره‌کانی تورکیا ده‌کات. به ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوون پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌کان بۆ وڵاتی خۆیانمان ئاسانتر کرده‌وه. 12 هه‌زار په‌نابه‌ر بۆ خانوو و وڵاتی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه. ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی تورکیاوه له تیرۆر پاک کراونه‌ته‌وه ئه‌مڕۆکه ئه‌من‌ترین و باشترین ناوچه‌ی سووریا بۆ ژیانن. هاوکێشه‌ی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا که له دووهه‌مین ساڵانی قه‌یرانه‌که‌دا باسم لێوه ده‌کرد، به‌كرده‌یی‌ترین ڕێگه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری و بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و هاوکێشه‌یه ده‌بێ کۆنتڕۆڵی ناوچه پارێزراوه‌که له ده‌ستی تورکیادا بێت و دیکه‌ی وڵاتانیش له ڕووی دارایی و لۆجستیکییه‌وه پشتیوانی له ئێمه بکه‌ن. ئه‌و هاوکێشه‌یه له ڕۆژانێکی زۆر نزیکدا جێبه‌جێ ده‌که‌ین و تێکڕای ئاماده‌یی و توانای خۆمانمان له‌سه‌ر سنووره‌کاندا خستۆته‌گه‌ڕ. گه‌ڵاڵه و ستراتێژییه‌کان ئاماده‌یه. هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌و بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا و حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: پێم وایه وڵاتانی ئه‌ورووپی بۆ دروست‌کردنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا پشتیوانی له تورکیا ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ک تورکیا نه‌توانین به‌ستێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ملیۆنان په‌نابه‌ری سووری بۆ وڵاتی خۆیان بڕه‌خسێنین که له وڵاتی ئێمه‌دان دره‌نگ یان زوو به ده‌روازه‌کانی ئه‌ورووپا ده‌گه‌ن. ئه‌وه به باشی بزانن. پاڵپشتییێک که له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له تورکیا ئه‌نجام ده‌درێت، ڕێگری له شه‌پۆلێکی نوێی کۆچ و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی ده‌کات و ڕۆڵێکی زۆر گرینگ ده‌گێڕێت له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی وڵاتانی ئه‌ورووپی.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment