له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ لایه‌نگرانی HDP و ده‌میرتاش ده‌نگ به‌ چ که‌سێک ده‌ده‌ن؟

به‌شی تورکیا- به‌ دوای نه‌ناساندنی به‌ربژێر له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی گه‌لانه‌وه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان، کۆمپانیای ڕاپرسیی کونسێسوسی تورکیا له‌ ڕاپرسییێکدا پرسیاری له‌ لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ و هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش کردوووه‌ له‌باره‌ی بڕیاره‌که‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ دوای نه‌ناساندنی به‌ربژێر له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی گه‌لانه‌وه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان، کۆمپانیای ڕاپرسیی کونسێسوسی تورکیا له‌ ڕاپرسییێکدا پرسیاری له‌ لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ و هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش کردوووه‌ له‌باره‌ی بڕیاره‌که‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019 که‌ ده‌نگ به‌ کام کاندیدی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره‌ ده‌ده‌ن.

موراد ساری سه‌رۆکی کۆمپانیای ڕاپرسیی کونسێسوس له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ڕاپرسییه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: 72 له‌سه‌دی لایه‌نگرانی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان ده‌نگ به‌ ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ 5.2 له‌سه‌دی لایه‌نگرانی هه‌ده‌په‌ ده‌نگ به‌ بینالی یڵدرمیان ده‌ده‌ن و 15 له‌سه‌دیش له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ به‌شداریی ناکه‌ن.

هه‌روه‌ها، له‌و ڕاپرسییه‌دا له‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ده‌نگیان به‌ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش دابوو پرسیار کراوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستهاتوووه‌کان، 71 له‌سه‌دی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌نگیان به‌ ده‌میرتاش دابوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ به‌ ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها 7 له‌سه‌دی لایه‌نگرانی ده‌میرتاش له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌نگ به‌ بینالی یڵدرم کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی T24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52033

Your Comment

You are replying to: .
captcha