کوردپرێس:
فیلمی "گوڵنسا" بەرهەمی ستار چەمەنی گوڵە و دەقی فیلمنامەکەشی لە سەر ئەرکی ڤیدا ساڵحی نووسراوە و محەمەد فەکووری لەو فیلمەدا ئەرکی تۆمارکردنی ڤیدیۆکەی لەسەر شان بووە و ئەکتەرەکانیشی بریتین لەم کەسانەی خوارەوە: سەعید داخ، عەلیمحەمەد ڕادمەنش، یەگانە ڕەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی و ڤیدا عەموویی.
فستیڤاڵی فیلمە نوێخوازانەکان (Innovation) ڕۆژانی 15 بۆ 18ی شوباتی 2019 بەرانبەر بە 26 بۆ 29ی ڕێبەندانی 1397 لە شاری "بێرن"ی سویس بەڕێوە چوو و فیلمی گوڵنسا لە دوو بەشدا خەڵاتی یەکەمی وەرگرت: ستار چەمەنی گوڵ خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵەکە و خاتوو یەگانە ڕەجەبی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن.
Your Comment