عێراق داوای پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆككۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری داراییی به‌لجیكا کۆ بوووه‌وه‌ و داوای له ‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد له ‌دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری عێراق هاوكار و پشتیوان بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 18ی شوباتی 2019 د. به‌رهه‌م ساڵح له ‌كۆشكی سه‌لام له ‌به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌لكسه‌نده‌ر دیكرۆ جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری داراییی به‌لجیكا کۆ بوووه‌وه‌ و له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له‌ پێویستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و ئاستی هاریكاریی نێوان عێراق و به‌لجیكا له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی كرده‌وه‌.

هاوكات سه‌رۆک کۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه ‌كرد كه‌ سه‌ركه‌وتنی عێراق به‌ سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتنی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌ به ‌سه‌ر به‌ره‌ی شه‌ڕ و تاریک په‌ره‌ستیدا بۆیه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌‌ ده‌ستكه‌وته‌ بۆ گشت جیهان و ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیشی له‌ به‌شداری كردن له‌و جه‌نگه‌دا به‌رز نرخاند.

به‌رهه‌م ساڵح پێویستى چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌موووان بۆ خۆئاماده‌كردنی قۆناغی دوای داعشی خسته‌ڕوو، هاوكات داوای له ‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ پشتیوانی كردنی عێراق له ‌دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و پێویستی پیاده‌كردنی به‌رنامه‌ و پلانی بووژاندنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوووه‌كان به ‌هاوكاریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لجیكا بانگهێشتنامه‌یێکی فه‌رمیی وڵاته‌که‌ی پێشکه‌ش به‌ به‌رهه‌م ساڵح کرد بۆ سه‌ردانی به‌لجیکا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا.

ئه‌لكسه‌نده‌ر دیكرۆ سه‌ركه‌وتنی عێراقی به‌ سه‌ر ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان به‌رز نرخاند و جه‌ختی له‌ پشتیوانی كردنی عێراق كرده‌وه‌ له‌ گشت بواره‌كاندا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52012

Your Comment

You are replying to: .
captcha