قوباد تاڵەبانی: تەواوی شۆڕشەکانی کورد لەپێناوی بوونێکی سەربەخۆ و ئازادانە بووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە تەواوی شۆڕشەکانی نەتەوەکەمان، لەپێناوی ئەوەدا بوون کە بوونێکی سەربەخۆ و ئازادانەمان هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تالەبانی، جیگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، لە پەیامێكدا رایگەیاند: "ویستوومانە بە ناسنامە و تایبەتمەندیی خۆمانەوە بناسرێینەوە، نەک هی نەتەوەیەکی تری سەردەست. لە دیارترینیشیان، زمانەکەمانە. ئێمە بەرگریمان لە زمانی کوردی کردووە و ئەویش بەرگریی لێ کردووین.

تاڵەبانی دەشڵێت ئەگەر ئەم زمانە نەبووایە، نەماندەتوانی بەردەوامی بە خەباتی نەتەوەییمان بدەین و هەر هەوڵێکیش بۆ پێشخستنی دۆزی نەتەوەییمان، بەبێ گرنگیدان بە زمانی کوردی، بێئەنجام دەبێت.

جێگری سەرۆكی حكوومەت نووسیویەتی: "ئێمەی کورد، هەتا زمانەکەمان پارێزراوتر بێت، ئەوا باشتر دەتوانین پارێزگاری لە شوناسی کوردبوونمان بکەین و دەشتوانین دەستکەوتی گەورەتر و شایستەتر بەدەست بهێنین.

ناوبراو جەختی کردۆتەوە ئەرکی هەموومانە، هەم حکوومەت و هەم تاک بە تاکی هاوڵاتییان، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ زمانی کوردیدا بکەین؛ ڕووبەرەکانی بەکارهێنانی فراوانتر بکەین و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتری بکەین.

قوباد تاڵەبانی لە کۆتاییدا دەنووسێت: "با هەموومان بە شانازییەوە بە زمانی شیرینی کوردی بڵێین: من کوردم و زمانی کوردی، زمانی دایکی منە".

News Code 5200

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha