وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی هەرێمی کوردستان: 28 که‌سی دیکه‌ به‌ کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 261ی تایبه‌ت به‌ ره‌وشی کۆرۆنای له‌ هه‌رێمی کوردستان بڵاو کرده‌وه‌.

کوردپرێس: به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، 5967 پشکنینی نوێ کراوون، که‌ زۆرینه‌یان له‌ دهۆک و که‌مترینیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوونه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ده‌رکه‌وتووه‌: 686 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون. له‌ باره‌ی مردنیشه‌وه‌ هاتووه‌: 28 که‌سی دیکه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، که‌ زۆرترینیان له‌ هه‌ولێر بوونه‌ و ژماره‌یان 10 که‌س بووه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچ حاڵه‌تێکی مردن تۆمار نه‌کراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌که‌، هه‌ولێر له‌ مردن و دهۆک له‌ تووشبوون له‌ ریزبه‌ندی یه‌که‌می شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستانن.

پوخته‌ی ئاماره‌که‌

پشکنین:

٥٩٦٧ پشکنینی نوێ

٢٠٣٤ هەولێر

١٠٨٢ سلێمانی

٢٥٨٨ دهۆک

٤٥ هەڵەبجە

١٧٣ گەرمیان

٤٥ ڕاپەڕین

* تووشبوو:

٦٨٦ تووشبووی نوێ

١٩٣ هەولێر

١٨٩ سلێمانی

٢٤٦ دهۆک

١٥ هەڵەبجە

٣٦ گەرمیان

٧ ڕاپەڕین

* چاکبوون:

٤١١ چاکبوون

١١٠ هەولێر

٣٥ سلێمانی

٢١٢ دهۆک

٢٨ هەڵەبجە

٢٦ گەرمیان

٠ ڕاپەڕین

* مردن:

٢٨ مردن

١٠ هەولێر

٨ سلێمانی

٥ دهۆک

٠ هەڵەبجە

١ گەرمیان

٤ ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١

پشکنین ٧٢٨٥٨٦

تووشبوون ٨٨٤٥٦

چاکبوون ٥٤٤٥٨

لەژێر چارەسەر ٣١٢١٠

مردن ٢٧٨٨

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52

Your Comment

You are replying to: .
captcha