کوردپرێس:
چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی کورد لە کەنەدا، لە بڵاوکراوەیێکدا، داوا لە وڵاتانی دیموکراسی دەکەن فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ھەرێم بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و ڕێگەدان بە کاری ڕۆژنامەوانی.
ناوبراو ڕاشیانگەیاند، "ھێشتا برینی حەڤدەی شوبات خوێنی لێدەتکێت و تۆمەتبارانی ئەو تاوانە دەستگیر نەکراون، کەچی دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان بەبێ ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی ھەرێمی کوردستان، ھەر ماوە ماوە حەڤدەی شوبات بە شێوازی جیاواز جیاواز دەردەخەنەوە."
ڕوونیشیان کردووەتەوە کە ئەوان وەکوو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی کورد لە کەنەدا، داوا دەکەن لە ھەر حکوومەتێک و وڵاتێک کە باوەڕیان بە ئازادی و دیموکراسی ھەیە، فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ھەرێم بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و ڕێگەدان بە کاری ڕۆژنامەوانی سەرجەم کەناڵەکانی ڕۆژنامەنووسی بەبێ جیاوازی.
چالاکانی ڕۆژنامەنووسی لە کەنەدا وتیشیان ھەر حزبێک لە ئاست ئەو تاوانانە بێدەنگی ھەڵبژێرێت و ھەڵوێستی ڕاشکاوانەی نەبێت، دەبێتە بەشێک لە تاوانەکە و مێژووش رەحمیان پێناکات.
هاوکات دوێنێ( ١٧ی شوباتی ٢٠١٩) سێ چالاکوان و رۆژنامەنووس ئازاد کران و دوای ئازادکردنی ئەو سێ چالاکوانەش هێشتا ١٥ کەس لە زینداندا ماون.
Your Comment