ڕۆژنامەنووسانی کورد لە کەنەدا داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی شێلادزێ دەکەن

بەشی جیهان- کۆمەڵێک چالاکوان ڕۆژنامەنووسی کورد لە کەنەدا داوای ئازادکرانی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکەن کە لە شیلادزێ دەستبەسەر کرابوون.

کوردپرێس:

چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی کورد لە کەنەدا، لە بڵاوکراوەیێکدا، داوا لە وڵاتانی دیموکراسی دەکەن فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ھەرێم بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و ڕێگەدان بە کاری ڕۆژنامەوانی.

ناوبراو ڕاشیانگەیاند، "ھێشتا برینی حەڤدەی شوبات خوێنی لێدەتکێت و تۆمەتبارانی ئەو تاوانە دەستگیر نەکراون، کەچی دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان بەبێ ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی ھەرێمی کوردستان، ھەر ماوە ماوە حەڤدەی شوبات بە شێوازی جیاواز جیاواز دەردەخەنەوە."

ڕوونیشیان کردووەتەوە کە ئەوان وەکوو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی کورد لە کەنەدا، داوا دەکەن لە ھەر حکوومەتێک و وڵاتێک کە باوەڕیان بە ئازادی و دیموکراسی ھەیە، فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ھەرێم بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و ڕێگەدان بە کاری ڕۆژنامەوانی سەرجەم کەناڵەکانی ڕۆژنامەنووسی بەبێ جیاوازی.

چالاکانی ڕۆژنامەنووسی لە کەنەدا وتیشیان ھەر حزبێک لە ئاست ئەو تاوانانە بێدەنگی ھەڵبژێرێت و ھەڵوێستی ڕاشکاوانەی نەبێت، دەبێتە بەشێک لە تاوانەکە و مێژووش رەحمیان پێناکات.

هاوکات دوێنێ( ١٧ی شوباتی ٢٠١٩) سێ چالاکوان و رۆژنامەنووس ئازاد کران و دوای ئازادکردنی ئەو سێ چالاکوانەش هێشتا ١٥ کەس لە زینداندا ماون.

News Code 51998

Your Comment

You are replying to: .
captcha