به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 19ی دیسێمبێری 2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه‌ی له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی 2 هه‌زار هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا گرت و ئه‌و بڕیاره‌ش شۆکهبوونی زۆرینه‌ی کورد و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکای لێکه‌وته‌وه و به‌و بۆنه‌وه چه‌ند به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکا له‌وان وه‌زیری به‌رگریی ئه‌وکاته‌ی ئه‌مریکا و نێرده‌ی ئه‌و وڵاته له هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ناڕه‌زایه‌تییان به بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ نیشان دا و ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه.
دۆخی کوردی سووریا باش نییه چوونکه له ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا، تورکیا هێرشێکی سه‌ربازیی به‌رفراوان ده‌کاته سه‌ر کورده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا وه‌ک ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین داگیر بکات. له‌لایێکی دیکه‌وه، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا وه‌ڵامی پێشنیاری کورد بۆ دانووستانی نه‌داوه‌ته‌وه و ڕۆژی ڕابردووش سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته جه‌ختی له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی تێکڕای ناوچه‌کانی ئه‌و وڵاته کردبوو له‌وان 25 له‌سه‌دی خاکی سووریا که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورددایه.
ئاڵدار خه‌لیل به‌رپرسێکی کوردی سووریا و داڕێژه‌ری سه‌ره‌کیی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی له باکووری سووریا که هیوایێکی به به‌رده‌وامیی پشتیوانیی ئه‌مریکا له کوردی سووریا نه‌ماوه داوای یارمه‌تی له ئه‌ورووپا ده‌کات.
ناوبراو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی شوباتی 2019 به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وت: زلهێزانی ئه‌ورووپی هه‌مبه‌ر کورد ئه‌رکی ئه‌خلاقی و سیاسی‌یان له‌سه‌ر شانه.
ئاڵدار خه‌لیل هۆشداریی دا که ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا به هانای کورده‌وه نه‌یێن ئه‌وا داوا له ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌که‌ن که پشتیوانی له کورد بکات.
ئه‌و به‌رپرسه کورده‌ی سووریا داواش له فه‌ڕه‌نسا ده‌کات که هه‌وڵه‌کانی له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ دروستکردنی ناوچه‌ی ئه‌من له نزیک سنووری سووریا- تورکیا چڕ بکاته‌وه و گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کات به مانای پشتیوانی نه‌کردن له کورد ده‌بێت.
ئاڵدار خه‌لیل گوتیشی: فه‌ڕه‌نسا ده‌توانێت پێشنیارێک له‌باره‌ی پاراستنی کورد پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بکات.
ئه‌و به‌رپرسه کورده داوای کردوووه هێزی نێوده‌وڵه‌تی له نێوان ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا و سنووره‌کانی تورکیا جێگیر بکرێن و به دروست کردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین کورده‌کان له به‌رانبه‌ر هێرشی ئاسمانیی تورکیا بپارێزن.
ناوبراو هۆشداریی دا که ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا کارێک ئه‌نجام نه‌ده‌ن کورد ناچار ده‌بێت له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێکبکه‌وێت و ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕه‌وانه‌کردنی هێزی سووریا بۆ سنووره‌کانی باکووری ئه‌و وڵاته ده‌رببڕێت.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکا ڕۆژی ڕابردوو هه‌ڕه‌شه‌ی کرد ئه‌گه‌ر کورد بیه‌وێت دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا بکات و یان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕێکبکه‌وێت پشتیوانیی ئه‌مریکا له ده‌ست ده‌دات.
ئاڵدار خه‌لیل گوتیشی: کورده‌کان مکووڕن له‌سه‌ر پاراستنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئێستا له باکووری سووریا و هه‌روه‌ها پاراستنی هێزه کوردییه‌کانی ژێر فه‌رمانی سوپای سووریا و له به‌رانبه‌ردا ئاماده‌ن به‌شێک له نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی سووریا بکه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه باڵا کورده ڕاشیگه‌یاند: کورد هیچ کێشه‌یێکی له‌گه‌ڵ هه‌ڵکردنی ئاڵای سووریا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی نابێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment