ئێران بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێم بە پرسێکی ناوخۆیی دەزانێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران جەخت دەکاتەوە هەڵویستی ئێران لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەدژی چالاکییە نەوتیەکانی هەرێم وەکوو دیکەی وڵاتانە و بەپرسێکی ناوخۆیی دەزانێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌تاران به‌ده‌نگى ئه‌مریكاى وتووه‌، "پێموایه‌ بۆچوونی ئێران وه‌ك بۆچوونی وڵاتانی دیكه‌ وایه‌، هه‌موویان یه‌ك بۆچوونیان هه‌یه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریداوه‌ به‌ڕاگرتنی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌تی ناوه‌ند له‌چوارچێوه‌ی یاسای فرۆشتنی نه‌وت‌و گاز".
ناوبراو ده‌شڵێت:"واته‌ ئێران وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌كێشه‌یه‌كی نێوخۆیی عێراقی ده‌زانن پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكوومه‌تی ناوه‌ند له‌ڕێگای یاسایی‌و سیاسی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن به‌ڕه‌چاوكردنی ماف‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا، بۆیه‌ پێموانییه‌ ئێران بتوانێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ بجوڵێته‌وه‌".
نازم دەباغ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، "ده‌رباره‌ی به‌شداریی ئێران له‌كڕین‌و فرۆشتنی نه‌وت‌و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم، چونكه‌ مه‌رج نییه‌ 100% هه‌موو شتێك ئاگاداربم، نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه‌ نافرۆشرێت ته‌نها به‌شێوازێكی زۆر كه‌م نه‌بێت كه‌ له‌باشترین حاڵه‌تدا به‌نه‌وت‌و نه‌وتی ڕه‌شیش ترانزێت ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی ئێران یان جاری وا هه‌یه‌ دراوه‌ به‌پاڵاوگه‌كانی ئێران له‌نزیك مه‌رز وه‌كو كرمانشان نه‌گه‌یشتووەته‌ 30-35 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا".
ده‌باغ باسى له‌وه‌شكردوه‌، "تائێستا وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت ئاگادارنه‌كراومه‌ته‌وه‌ كه‌ چی ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام منیش وه‌كو خه‌ڵك بۆی هه‌یه‌ بیستبێتم، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان له‌ڕێگای ئێرانه‌وه‌ به‌ڵێ ترانزێت ده‌كرێت ئه‌وجا چه‌نده‌ چه‌ند نییه‌ نازانم، به‌ڵام ئه‌مه‌ وه‌كو حكومه‌تی ئێران نییه‌ كه‌ بازرگانی ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌رێم، به‌ڵكو وه‌ك بارزگانه‌كانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش جیاوازی هه‌یه‌".

News Code 5199

Your Comment

You are replying to: .
captcha