بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەوبارەیەوە بزووتنەوەی نەتەوەیی توركمان لە بەیاننامەیێكدا بڵاوی كردووەتەوە، سەرجەم حزب و بزووتنەوە و لایەنەكانی توركمان بەبەشداری پەرلەمانتارانی توركمان لە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەتەوە و چوار بڕیاری گرنگیان دەركردووە.
بەشدارانی كۆبوونەوەكە كۆک بوون لەسەرئەوەی داوای پۆستی پارێزگاری كەركووک بكەن ئەوەش بۆ هێنانەدی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی پارێزگاكە، هەروەها پێویستە دۆسێی ئەمنی لەدەست حكوومەتی ناوەنددا بمێنێتەوە و توركمانەكانیش لە ئیدارەدانیدا بەشدارییان پێبكرێت.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، ئامادەبووان هاوڕابوون لەسەرئەوەی بەبێ ئیرادەی پێكهاتەی توركمانی هیچ كۆبوونەوەیێكی ئەنجومەنی پارێزگا لەدەرەوەی بارەگای پارێزگای كەركووک ئەنجام نەدرێت، هەروەها بەپێویستزانرا باڵانسی سیاسی بەڕێژەی 32% رابگیرێت و لیژنەیێک بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە پێكبهێنرێت.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment