عەبدولمەهدی و فەرماندەی باڵای ئەمریکی پڕۆسەی لەناوبردنی داعش لە سووریا تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی و فەرماندەی باڵای ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕۆسەی لەناوبردنی داعش لە سووریا-یان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕى "السومریه نیوز"ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف ڤۆتێڵى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غدا و دیدارێكى له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجام داوە.

له‌میانه‌ى دیداره‌كه‌ باسى بارودۆخى ئه‌منى و سه‌ربازى سه‌ر سنوورى نێوان عێراق و سووریا كراو باسیش له‌ چه‌ندین دۆسیه‌ى ترى په‌یوه‌ست به‌ ئاسایشى سنوور كراوه‌.

پێشتریش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و پاتریک شاناهانى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌كاله‌ت به‌ شێوازى كتوپڕ و له‌ناكاو سه‌ردانى عێراقیان كردبوو.

له‌ سێى ئه‌م مانگه‌دا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند" هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ چاودێریى كردنى ئێران له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌م لێدوانه‌ى تره‌مپ له‌لایه‌ن به‌رپرسانى عێراق ناڕه‌زایى و كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه‌.

ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف ڤۆتێڵ فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندییه‌ له‌ سوپاى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م فه‌رمانده‌ییه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌نێو سوپاى ئه‌مه‌ریكادا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 51974

Your Comment

You are replying to: .
captcha