پاراستنی سه‌روه‌ریی سووریا بنه‌مایێکی گرینگ بۆ ئێمه‌یه‌/ فیدڕاڵیزم ده‌ستپێکی دابه‌ش‌‌کرانی سووریایه‌

به‌شی ئێران- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئێران ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی سووریا بپارێزرێت ئێمه‌ دژ به‌ پێدانی مافی فه‌رهه‌نگی نیین به‌ڵام فیدڕاڵیزم ده‌ستپێکێک بۆ دابه‌ش‌بوونی سووریایه‌.

مسته‌فا که‌واکبیان نوێنه‌ری خه‌ڵکی تاران له‌ په‌رله‌مانی ئێران به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی گوت: ده‌بێ سووریا له‌ چوارچێوه‌ی وڵاتێکی یه‌کپارچه‌دا بپارێزرێت و هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێک بۆ دابه‌ش‌بوونی ئه‌و وڵاته‌ مه‌ترسیداره‌.

ناوبراو گوتیشی: هه‌وڵه‌کان بۆ دابه‌ش‌کردنی سووریا ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ ده‌ستێوه‌ردانی بیانی هاوپێوه‌ند به‌ پێشێل‌کردنی یه‌کپارچه‌ییی ئه‌و وڵاته‌ ئیدانه‌ ده‌که‌ین.

مسته‌فا که‌واکبیان ئاماژه‌ به‌ مامه‌ڵه‌ی هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌ بۆ یارمه‌تیدان به‌ هێزه‌ توندڕه‌و و جیهادییه‌کان ده‌کات و ده‌شڵێت: ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌و کارانه‌ی که‌ هه‌ندێک وڵات له‌پێناو پشتیوانی له‌ پشێوییه‌کانی سووریا و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌ ئه‌نجامدا خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.

سکرتێری گشتیی حیزبی خه‌ڵک سالار ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر سووریا سه‌قامگیر بێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌که‌ی تێکڕای ناوچه‌که‌ ده‌گرێته‌وه‌ و به‌ بۆنه‌ی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌وه‌ وڵاتانی دراوسێش ده‌توانن کێشه‌ ناوخۆیییه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51962

Your Comment

You are replying to: .
captcha