هه‌ده‌په‌: هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێییه‌کان ده‌رفه‌تێکی مێژوویییه‌ بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی ژیانێکی نوێ

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێییه‌کانی تورکیا به‌ ده‌رفه‌تێکی مێژوویی بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی ژیانێکی نوێ وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2019 ھه‌ده‌په‌ له‌ ھۆتێلێکی شاری ئه‌نقه‌ره‌ کۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی کاندیده‌کانی پارته‌که‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ خۆماڵییه‌كان ئه‌نجام دا و کارنامه‌ی ھه‌ڵبژاردنی ھه‌ده‌په‌ ڕاگه‌یێندرا و سه‌زایی ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌‌ گوتی: "له‌ گشت ئه‌و پارێزگایانه‌ی قه‌یومی تێدا دامه‌زراوه‌، قه‌یومه‌کان وه‌ده‌رده‌نێین. له‌ شاره‌وانی شاره‌کانی وه‌ک قارس، چه‌ولیگ و مووش که‌ له‌ژێر ده‌ستی ئاکپارتیدایه و‌ ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و بێ خزمه‌تگوزاری بوونه‌ته‌وه‌، له‌ ده‌ست ئاکپارتی وه‌رده‌گرینه‌وه‌".

سه‌زایی ته‌مه‌للی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئێستا قه‌یرانی سیاسی، کۆمه‌ڵگه‌ و ئابووری گشت وڵاتی گرتوووه‌ته‌وه‌ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی کرد که‌ زیاتر له‌ 200 ڕۆژنامه‌ڤان زیندانی کراون.

ته‌مه‌للی ئاشکراشی کرد که‌ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی خۆجێی "ده‌رفه‌تێکی مێژوویییه‌ بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی ژیانێکی نوێ."

هاوکات په‌روین بوڵدان ھاوسه‌رۆکی گشتیی ھه‌ده‌په‌ ڕای‌گه‌یاند که‌ پرسی گه‌نجان، ئافره‌تان، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، منداڵان، خانه‌نشینان و ڕه‌نجده‌ران بنه‌مای کارنامه‌ی ھه‌ڵبژاردنی پارته‌که‌یان پێکده‌ھێنێ.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51960

Your Comment

You are replying to: .
captcha