مه‌سروور بارزانی و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا تاوتوێی شه‌ڕی دژه‌تیرۆریان کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له‌ میونشن کۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی (شه‌ممه‌ 16-2-2019) له‌ دووه‌م ڕۆژی کۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا تاوتوێی شه‌ڕی دژی تیرۆر و دۆخی ناوچه‌که‌یان کرد.

دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا گوتی: "کۆبوونه‌وه‌یێکی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بارزانی ئه‌نجام دا، خۆشحاڵ بووم که‌ جارێکی دیکه‌ دۆسته‌ کورده‌کانمان بینینه‌وه‌. به‌ دڵنیایییه‌وه‌ هه‌میشه‌ جێگه‌ی بایه‌خمه‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ گوێ له‌ نیگه‌رانییه‌کانی هه‌رێم بگرم، قسه‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوانمان کرد بۆ نموونه‌، نه‌خۆشخانه‌که‌ی پێشمه‌رگه‌ و هه‌روه‌ها مه‌شقکردن به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر و له‌ ناوچه‌که‌."

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین له‌باره‌ی پرسی پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: "یاسایێکی باشه‌ هه‌رگیز ده‌ستوه‌ر نه‌ده‌یته‌ کاروباری نیوخۆ به‌ڵام ئێمه‌ به‌ گه‌شبینییه‌وه‌ چاودێری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌ت ده‌که‌ین و هیواخوازین حکوومه‌تێک بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌خۆ بگرێت و ئه‌مه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ناوچه‌که‌یه‌ و هیواخوازین به ‌زوویی بێت یان د‌ره‌نگ و پێشوازی له‌ حکوومه‌تی نوێ بکه‌ین".

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی به‌شداری کردنی له‌ کۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک به‌رپرسی باڵای وڵاتان کۆ بووه‌و‌وه‌ له‌وانه‌ش وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و ئێران، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگریی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و تورکیا کۆ بوووه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51947

Your Comment

You are replying to: .
captcha