به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای کۆبوونه‌وه‌که‌یان د. ڕۆژنووری شاوێس ئه‌ندامی شاندی دانووستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "هه‌ر دوو شاند (پارتی و گۆڕان) ڕێککه‌وتن که شێوه‌ی حکوومه‌ت چۆن بێت. هه‌ردوولاش ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگی په‌رله‌مان ده‌بن. تاوه‌کوو ئێستا پڕۆژه‌یه به‌ڵام هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بڕیوه. پڕۆژه‌که ده‌برێته به‌رده‌م سه‌رکردایه‌تیی هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئکیدی ئه‌و ڕێککه‌وتنه بکه‌ن".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی شاندی دانوستاندنکاری گۆڕان کۆبوونه‌وه پێنج کاژێرییه‌که‌ی به "ماندووکه‌ر" ناو برد و گوتی: داواکاری و به‌رنامه‌کانی گۆڕان له ڕێککه‌وتنه‌که‌دا جێگیر کراون.
ده‌قی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی پارتی و گۆڕان
ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 16ی شوباتی 2019، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی کۆ بوونه‌وه.
له که‌ش و هه‌وایێکی دۆستانه و گفتوگۆیێکی ڕاشکاوانه‌ی به‌رپرسیارانه، په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا و گفتوگۆی پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕێککه‌وتنی سیاسیی نێوان هه‌ردوولا، خرانه‌ڕوو.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ر دوو شاند ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
1. ڕێککه‌وتنی سیاسیی نێوان پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌سند کرا.
2. له کۆبوونه‌وه‌ی 18ی 2ی په‌رله‌مانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی گۆڕان به‌شدار ده‌بن.
3. له‌سه‌ر شێوازی پێکهێنانی حکوومه‌ت گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی کۆتایی و پێشڤه‌چوونێکی باشی به‌خۆوه بینیوه.
4. پڕۆژه‌ی ڕێککه‌وتن ده‌برێته‌وه بۆ سه‌رکردایه‌تیی هه‌ردوولا بۆ په‌سندکردنی کۆتایی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment