بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چیا فورات ڕایگەیاند: "لە باخۆزی سەروو چەتەکانی داعش گەمارۆ دراون و لە مەودایێکی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ مەتر ماونەتەوە، بەهۆی ئەوەی چەتەکان خەڵکی سڤیل وەک قەڵغان بەکار دێنن، هێزەکانمان بە ئارامی پێشڕەوی دەکەن.
فورات هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە، کە چەندین دیلی ئەوان لە دەستی چەتەکان دایە و ئەمرۆ ١٠ کەس لەو دیلانە ئازاد کراون، هەروەها باسیشی لەوە کردووە، کە هەزاران سڤیل لە ڕێگای ڕێڕەویی مرۆیی ئەوانەوە ڕزگار کراون و هاوکاری پێویستیشیان پێشکەش کراوە.
ناوبراو هەروەها جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە داعش بە چەند ڕۆژێک لەناو ناچێت، بەڵام تێکۆشانیان بۆ لەناوبردنی داعش بەردەوام دەبێت و بە زووترین کات مزگینی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری داعش دەدەنە هەموو جیهان.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment