به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا، ئه‌مریکا و ڕووسیا ئه‌و وڵاتانه‌ن که ئاماده‌بوونیان له سووریا به‌رچاوه به‌ڵام ئاماده‌بوونی ئه‌وان پاش دروستبوونی قه‌یران له سووریا له ساڵی 2011 به مانای یه‌کگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وان نییه. تورکیا بۆ ڕێگری له دروستبوونی ناوچه‌یێکی یه‌کپارچه له ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له باکووری ئه‌و وڵاته تاکوو ئێستا دوو جار ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناو خاکی سووریا ئه‌نجام داوه و به‌شێک له ناوچه‌ی کوردنشینی سووریای داگیر کردوووه. ڕووسیا له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی سووریا و بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه سه‌ربزێوه‌کان له‌و وڵاته‌دایه و ئه‌مریکاش به بیانووی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش کورد به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێت و له ساڵی 2014وه ئاماده‌بوونێکی به‌رچاوی له سووریا هه‌یه هه‌رچه‌ند که ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له سووریا زیاتر له 2 هه‌زار هێز تێناپه‌ڕێت.
ئه‌مریکا یه‌که‌مین زلهێزی بیانی له سووریایه که ڕایگهیاندوووه به شێوه‌ی خۆبه‌خشانه سووریا به‌جێده‌هێڵێت به‌ڵام ئه‌و کاره کوردی به‌ره‌وڕووی مه‌ترسیی هێرشی تورکیا کردۆته‌وه. به‌م حاڵه‌شه‌وه، دوو زلهێزی دیکه واتا ڕووسیا و تورکیا خۆشحاڵیی خۆیانیان ده‌ربڕیوه له کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا و نه‌مانی ڕکابه‌رێکی دهردیسهرخولقێن له سووریا.
به‌ڵام به‌و شێوه‌یه که گۆڤاری مۆسکۆ تایمز ڕاپۆرتی داوه ڕاگه‌یاندنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان تورکیا و ڕووسیای به‌دواوه بوووه. ئه‌مریکا ڕایگهیاندوووه که خوازیاری دروستکردنی ناوچه‌ی ئه‌من له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریایه و تورکیاش خۆی به ته‌نها لایه‌نێک ده‌زانێت که ده‌بێ هه‌وڵه‌کانی بۆ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا چڕ بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به وته‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌م زیاتر له 3 ملیۆن ئاواره‌ی سووری نیشته‌جێی تورکیا له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیر بکات و هه‌م هێزه کوردییه‌کان له‌و ناوچه‌یه ده‌ربکات که به وته‌ی ئه‌نقه‌ره هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر تورکیا دێنه ئه‌ژمار.
سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌کان به مۆسکۆ تایمزیان وتوووه: مۆسکۆ به توندی دژ به دروستکردنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا له‌لایه‌ن تورکیایه و هه‌روه‌ها، گوشاری خستۆته سه‌ر تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت له‌گه‌ڵ هێرشی سه‌ربازیی هاوبه‌شی سووریا- ڕووسیا بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلب و ده‌رکردنی به‌رهه‌ڵستکارانی توندڕه‌و له‌و پارێزگایه. هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و پارێزگایه به‌پێی داوای تورکیا و به‌پێی ڕێککه‌وتنی هه‌ردوولا دوا که‌وتوووه.
به‌رپرسێکی تورکی به مه‌رجی پاراستنی ناوه‌که‌ی به مۆسکۆ تایمزی ڕاگه‌یاندوووه: ڕووسیا نه‌ک هه‌ر گوشار ده‌خاته سه‌ر تورکیا بۆ ده‌ست پێکردنی هێرش بۆ سه‌ر ئیدلب به‌ڵکوو دژ به دروست کردنی هه‌ر جۆره ناوچه‌یێکی ئه‌من له باکووری سووریا له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌یه.
ئێلێنا سۆپۆنینا کارناسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له مۆسکۆ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ئاماژه به‌وه ده‌کات که کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو شتێک داناوه.
یۆری بارمین کارناسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش له‌باره‌ی دژایه‌تیی ڕووسیا له‌گه‌ڵ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌لایه‌ن تورکیاوه به مۆسکۆ تایمزی وتوووه: به‌رپرسانی مۆسکۆ به ئاشکرا باس له دژایه‌تیی ڕوونی ڕووسیا له‌گه‌ڵ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من ده‌که‌ن له‌لایه‌ن وڵاتانی بیانییه‌وه له ناو خاکی سووریا.
مۆسکۆ تایمز ده‌نووسێت: ڕووسیا بۆ نه‌هێشتنی نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له جووڵه‌ی کوردی سووریا پێبه‌ندیی ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق به په‌یماننامه‌ی 1998ی پێشنیار کردوووه به‌ڵام له ڕاستیدا ئامانجی سه‌ره‌کیی مۆسکۆ له‌و پێشنیاره ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان سووریا و تورکیایه که دواتر سووریا به‌ستێنی نه‌هێشتنی نیگه‌رانیی تورکیا له باکووری سووریا و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا فه‌راهه‌م ده‌کات.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی- شرۆڤهییی ئهلمانیتۆریش به ئاراسته‌کردنی ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له شاری سۆچیی ڕووسیا له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا جه‌ختی کرده‌وه که تورکیا نه‌یتوانیوه ڕای ئه‌رێنیی ڕووسیا وه‌ده‌ست بێنێت بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن و چوونه ناو باکووری سووریا به مه‌به‌ستی دروستکردنی ناوچه‌ی ئه‌من.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment