به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ڕۆیته‌رزی وتوووه: ده‌بێ ئه‌مریکا پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا به‌رده‌وام بێت له دابین کردنی پاڵپشتیی سه‌ربازی و ناردنی چه‌ک بۆ هێزی سووریای دیموکرات به سه‌رکردایه‌تیی کورد به مه‌به‌ستی گوشار خستنه سه‌ر داعش.
ناوبراو گوتیشی: "من پێم وایه تا ئه‌و کاته‌ی که کورد به‌ره‌وڕووی داعش ده‌بێته‌وه و گوشارخستنه سه‌ر ئه‌وان درێژه‌ی هه‌یه، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌دایه که چه‌ک و جیهازاتی پێویست بۆ ئه‌وان دابین بکه‌ین."
ئه‌و ژێنڕاڵهی ئه‌مریکا که وڵاته‌که‌ی له ساڵی 2014وه یارمه‌تیی سه‌ربازی به کوردی سووریا ده‌دات، چاوه‌ڕوان ده‌کات چۆنییه‌تی یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا به کوردی سووریا گۆڕانی به سه‌ردا بێت که له‌لایه‌ن هێزی سووریای دیموکراتیکه‌وه سه‌رکردایه‌تیی ده‌کرێت و به وته‌ی ناوبراو، ده‌بێ هێزی سووریای دیموکراتیکیش ڕوانگه‌ی خۆی بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌کانی داعش بگۆڕێت که هێرشێکی گه‌ریلایی ئه‌نجام ده‌دات.
به‌رپرسێکی کۆشکی سپیش ڕوونکردنه‌وه له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌کان له کوردی سووریا نادات به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڵێنی وڵاته‌که‌ی ده‌کاته‌وه له به‌رانبه‌ر که‌مپێنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
ئه‌مریکا جیهازاتی سه‌ربازیی زۆری ڕاده‌ستی کوردی سووریا کردوووه و مانگی ڕابردوو چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌مریکا پێشنیاریان به ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته دابوو که ئه‌مریکا ئه‌و چه‌کانه که ڕاده‌ستی کوردی ده‌کات لێیانی وه‌رنه‌گرێته‌وه.
تورکیا که دژایهتییێکی زۆر له‌گه‌ڵ پڕچه‌ککردنی کوردی سووریا ده‌کات داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه ده‌کات چوونکه کوردی سووریای تۆمه‌تبار کردوووه که سه‌ر به په‌که‌که‌ن و ئه‌و چه‌کانه ڕاده‌ستی ئه‌وان ده‌کاته‌وه.
ژێنڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل جه‌ختی کرده‌وه: تورکیا ناتوانێت جێگه‌ی هێزی سووریای دیموکرات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بگرێته‌وه چوونکه ئه‌وان ڕاسپاردراوییهکانیان به باشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. تورکیا به‌ڵێنی به تره‌مپ داوه له ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له سووریا به‌ره‌نگاری پاشماوه‌کانی داعش له‌و وڵاته ده‌بێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment