وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: پێویسته‌ ته‌نها تورکیا له‌ ناوچه‌ ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریادا بێت

به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ له‌ باکووری سووریا و دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من ده‌کات و ده‌ڵێت: پێویسته‌ ناوچه‌ ئه‌منه‌که‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیادا بێت و ته‌نها ئه‌و وڵاته‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 15ی شوباتی 2019 خولووسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ له‌ باکووری سووریا و دروست كردنی ناوچه‌ی ئارام گوتی: پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا نابێت ناوچه‌ی ئارام ببێته‌ مۆڵگه‌یێكی ئارام بۆ تیرۆرستان. ده‌بێ له‌ ناوچه‌ ئه‌منه‌که‌دا ته‌نها تورکیا هه‌بێت. دابین کردنی ئاسایشی ناوچه‌یێکی ئه‌من که‌ به‌ درێژاییی 440 کیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌کانی تورکیا دروست ده‌کرێت هه‌ر له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ گونجاو نابێت. ناوچه‌ ئه‌منه‌که‌ نه‌ک هه‌ر بۆ تورکیا به‌ڵکوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ ئاواره‌کانی سووریاش گرنگه‌ که‌ ناچار بوون ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و ئاواره‌ی توركیا بن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: په‌که‌که‌، په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ گرووپێکی هاوبه‌شن و بۆ پاراستنی خه‌ڵک و سنووره‌كانمان پێویسته‌ چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌ر سنووره‌كانمان دوور بخرێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51915

Your Comment

You are replying to: .
captcha