له‌ زانکۆی پنسلڤانیای ئەمریکا زمانی كوردی ده‌خوێندرێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- بۆ یەکەمین جار لە مێژووی زانکۆی پنسلڤانیا لە ئەمریکا زمانی کوردی دەخوێندرێت، خویندکارانی ئەو بەشە کورد نین، بەڵام مامۆستای ئەو بەشە کوردە و خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

کوردپرێس:

هەڵمەتەکان لە ئەمریکا بۆ برەودان بە زمانی کوردی دڵخۆشکەرن و لە نوێترین و گرینگترین هەواڵیشدا میدیاکان باس لەوە دەکەن کە زانکۆی پنسلڤانیای ئەمریکا بڕیاری داوە زمانی کوردی لەو زانکۆیەدا بخوێنرێت کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین و کۆنترین و گرینگترین زانکۆکانی ئەمریکا.

زانكۆی دیكه‌ له‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌، وه‌كوو بێركڵی له‌ كالیفۆرنیا، كه‌ زمانی كوردیی تێدا ده‌خوێنرێت. به‌ڵام بڕوا وایه‌ پنسلڤانیا تاكه‌ زانكۆی ئایڤی لیگ بێت كوردی خستبێته‌ لیستی زیاتر له‌ 50 زمانه‌وه‌ كه‌ له‌ زانكۆكه‌ ده‌خوێنرێت.

ئه‌م زانكۆیه‌ خوێندنگای كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كانی جیهان بووه‌ له‌ نوام چۆمسكییه‌وه‌ بۆ ملیاردێر وارن به‌فێت، بۆ دروستكه‌ری ئۆتۆمبیلی تێسڵا، ئیڵان مه‌سك، و بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ.

ئەوەش لە کاتێکدایە مانگی ڕابردوو دەستەی ئەمینداریی قوتابخانە گشتییەکانی شاری نەشڤیلی ئەمریکا داخوازیی وانەوتنەوە بە زمانی کوردیی لە قوتابخانەکانی ئەو شارە پەسەند کردبوو و ئەگەر لەلایەن ئیدارەی پەروەردەی شارەکەوە پەسەند بکرێت، زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی شاری نەشڤیلی ئەمریکا وانەی پێدەوترێت.

زانكۆی پنسلڤانیا ته‌مه‌نی له‌ ته‌مه‌نی ئه‌مریكا كۆنتره‌. له‌ نێو زانكۆ‌ی پنسلڤانیا په‌یكه‌ری بنیامین فرانكلین هه‌یه‌، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی‌ پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا سه‌ربه‌خۆیی بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌ده‌ست بێنێت، وه‌به‌رهێنانی له‌ مه‌عریفه‌دا كرد و ئه‌م زانكۆیه‌ی دروست كرد.

ئەم هەواڵەش بخوێنەوە:

بەستێن بۆ وانەوتنەوە بە زمانی کوردی لە ئەمریکادا فەراهەم دەکرێت http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=43441

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51910

Your Comment

You are replying to: .
captcha