کوردپرێس:
هەڵمەتەکان لە ئەمریکا بۆ برەودان بە زمانی کوردی دڵخۆشکەرن و لە نوێترین و گرینگ‌ترین هەواڵیشدا میدیاکان باس لەوە دەکەن کە زانکۆی پنسلڤانیای ئەمریکا بڕیاری داوە زمانی کوردی لەو زانکۆیەدا بخوێنرێت کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین و کۆنترین و گرینگ‌ترین زانکۆکانی ئەمریکا.
زانكۆی دیكه له ئه‌مریكا هه‌یه، وه‌كوو بێركڵی له كالیفۆرنیا، كه زمانی كوردیی تێدا ده‌خوێنرێت. به‌ڵام بڕوا وایه پنسلڤانیا تاكه زانكۆی ئایڤی لیگ بێت كوردی خستبێته لیستی زیاتر له 50 زمانه‌وه كه له زانكۆكه ده‌خوێنرێت.
ئه‌م زانكۆیه خوێندنگای كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی جیهان بووه له نوام چۆمسكییهوه بۆ ملیاردێر وارن به‌فێت، بۆ دروستكه‌ری ئۆتۆمبیلی تێسڵا، ئیڵان مه‌سك، و بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ.
ئەوەش لە کاتێکدایە مانگی ڕابردوو دەستەی ئەمینداریی قوتابخانە گشتییەکانی شاری نەشڤیلی ئەمریکا داخوازیی وانەوتنەوە بە زمانی کوردیی لە قوتابخانەکانی ئەو شارە پەسەند کردبوو و ئەگەر لەلایەن ئیدارەی پەروەردەی شارەکەوە پەسەند بکرێت، زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی شاری نەشڤیلی ئەمریکا وانەی پێدەوترێت.
زانكۆی پنسلڤانیا ته‌مه‌نی له ته‌مه‌نی ئه‌مریكا كۆنتره. له نێو زانكۆی پنسلڤانیا په‌یكه‌ری بنیامین فرانكلین هه‌یه، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا سه‌ربه‌خۆیی بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌ده‌ست بێنێت، وه‌به‌رهێنانی له مه‌عریفه‌دا كرد و ئه‌م زانكۆیه‌ی دروست كرد.
ئەم هەواڵەش بخوێنەوە:
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment