بۆ بەفەرمی کردنی مەرزی سازان وەفدێكی هەڵەبجە دێتە ئێران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدێكی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات، پارێزگاری هەڵەبجەش ئامانجی سەردانەكە ئاشكرادەكات و راشیدەگەیەنێت: كار بۆ بەفەرمی كردنەوەی مەرزی سازان دەكەین.

کوردپرێس:

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، بەSNNی ڕاگەیاند: بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بەیاوەریی قائیمقامی هەڵەبجەو بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەو ژمارەیەوك بەرپرسی دیكەی هەڵەبجە، سەردانی ئێران بكەین.

وتیشی: سەردانەكە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارێزگاری كرماشانە، ئامانجیش لێین پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە لەبوارەكانی بازرگانی و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان.

پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش كرد، لەپاڵ هەردوو مەرزی (تەوێڵە ـ شۆشمێ و مەرزی پشتە)، كار بۆ بەفەرمی كردنەوەی مەرزی سازان دەكەین، بۆئەوەی وەك مەرزێكی نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆكردنی هاوڵاتیانی تێدا بكرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51904

Your Comment

You are replying to: .
captcha