بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سۆچی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و پووتین سەرۆکی ڕووسیا و ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە سۆچی تاوتوێی دۆخی سووریا و بەتایبەت ئیدلب، منبج و چەند پرسێکی دیکەی ناوچەکەیان کرد حه‌سه‌ن رۆحانی له كۆنگرهيێكى رۆژنامه‌وانيدا له سۆچی لەبارەی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا رایگه‌یاند: دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌باره‌ت به نيگه‌رانييه‌كانى توركيا له باره‌ى ره‌وشى ئێستاى باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات، ڕۆحانى گوتى: هه‌ڵبەت دەبێ نیگەرانییەکانی تورکیاش لەبەرچاو بگیرێن و ئێمە لە نیگەرانییەکانیان تێدەگەین، بەڵام پێمان وایە هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا و جێگیر بوونی هێزەکانی حکوومەت لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان باشترین رێگایە بۆ رەواندنەوەی ئەم نیگەرانییانە.
ڕۆحانى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه له ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ ناوچه‌كانى باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات، پێويسته مافى كورد له ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگيرێت.
له‌و باره‌يه‌وه گوتيشى: پێویستە دەسەڵاتی حکوومەتی سووریا لە ناوچەکانی باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فوراتیش وەک ناوچەکانی دیکەی سووریا سەقامگیر بکرێ و ئەمە دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی مافەکانی هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە و یەک لەوانیش کوردەکان بێت، کە ساڵانێكى درێژ لەو ناوچەیە ژیاون و بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی سووریا‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment