وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتی دەکاتەوە هێزی هاوبەشی لەگەڵ عێراق پێکهێنابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت تا ئێستا ھیچ ھێزێکی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکنەھێنراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەریق جەمال محەمەد، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە SNNی راگەیاند: پێنج لیژنە لەوەزارەتی پێشمەرگەو پێنج لیژنەش لەوەزارەتی بەرگری عێراق پێکھێنراوە و رووپێوی خانەقین ئەو میحوەرە کراوە، بۆئەوەی بزانرێت ھێزەکانی ھەردوولا لەکوێدان.

ناوبراو وتیشی: "لیژنەکان رووپێوی ھەموو ناوچەکان دەکەن تاوەکوو رۆژئاوای دیجلە، پاشان کۆبوونەوەیێک دەکەن و پێشنیازەکانیان بۆ لیژنەی باڵا بەرز دەکەنەوە".

سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، دەنگۆی پێکھێنانی ھێزی ھاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق رەت کردەوە و رایگەیاند: تائێستا ھیچ ھێزێکی ھاوبەش لە نێوان ھەردوولا پێکنەھێنراوە.

فەریق جەمال محەمەد ئاماژەی بەوەش کرد، ھێشتا زووە باسی مەرج بکرێت، بەڵام بابەتەکەش ئەوەندە ئاسان نییە کە بە کۆبوونەوەیێک یان دوو کۆبوونەوە، بگەینە رێککەوتن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51892

Your Comment

You are replying to: .
captcha