به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 12ی شوباتی 2019 ئه‌نقه‌ره فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆ هه‌زار و 112 لایه‌نگری فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له 76 شاری تورکیادا ده‌رکرد كه حكوومه‌تی توركیا فه‌تحوڵڵا گوله‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات به پیلانگێڕی بۆ ئه‌نجامدانی كووده‌تا شكستخواردوووه‌كه‌ی ساڵی 2016.
پێشتریش سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاندبوو كه به‌م نزیكانه پڕۆسه‌یێكی گه‌وره و به‌رفراوان له دژی لایه‌نگرانی گوله‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه؛ له دوای كووده‌تا شكستخواردوووه‌كه‌ی ساڵی 2016وه نزیكه‌ی 77 هه‌زار كه‌س له گرتووخانه‌كاندان و چاوه‌ڕوانیی دادگایی كردنن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment