واشنتن هیچ ڕێککەوتننامەیێکی لەباەری ئامادەبوونی سەربازی لە عێراق واژۆ نەکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی بونیادنانەوە و چاکسازی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت واشنتن هیچ ڕێککەوتننامەیێکی لەباەری ئامادەبوونی سەربازی لە عێراق واژۆ نەکردووە و ئەو ڕێککەوتننامە ستراتێژیکە کە لە نێوان دوولایەنەکەدا واژۆ کراوە لەبارەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موزر خەزعەل لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا زیادی کرد: ئەو ڕێککەوتننامەیە کە لە ساڵی 2008ی لە نێوان بەغدا و واشنتن واژۆ کرا لەبارەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و یارمەتیدانی سەربازی و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بوو و پێوەندیی بە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق نییە.

خەزعەل زیادی کرد ڕێککەوتننامەی نێوان بەغدا و واشنتن هەروەها بریتییە لە بەرگری کردن لە عێراق لە کاتێکدا ئەم وڵاتە تووشی مەترسی دەبێتەوە، بەڵام ئەمریکییەکان ئەمەشیان پێشێل کرد و لە کاتی هێرشی داعشدا بەرگرییان لە عێراق نەکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51866

Your Comment

You are replying to: .
captcha