هه‌ده‌په: هه‌ر ده‌نگێکی دژی ئاکه‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان خزمه‌ت به‌ ئاشتی ده‌کات

به‌شی تورکیا- پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا هه‌ر ده‌نگێكی دژی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ خزمه‌ت به‌ ئاشتی ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی شوباتی 2019 سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی پارته‌كه‌یدا گوتی: "له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كه‌ له‌ 31ی ئادار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ته‌نیا هه‌ڵبژاردن بۆ شاره‌وانییه‌كان ناكه‌ین‌ به‌ڵكوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ چاره‌نووسی ڕێككه‌وتنی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ش یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌."

ناوبراو جه‌خیشی كرده‌وه‌: ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ شه‌ڕیان دژی كۆمه‌ڵگه‌ ڕاگه‌یاندوووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ گورزێكی كوشنده‌یان به‌ر بكه‌وێت.

بڕیاره‌ 31-3-2019 ھه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ توركیا و باکووری کوردستان به‌ڕێوه ‌بچێت و بۆ ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌ده‌په‌ و حه‌وت پارت و لایه‌نی باکووری کوردستان ڕێککه‌وتوون كه‌ ھه‌موویان پشتیوانی له‌ كاندیده‌كانی ھه‌ده‌په‌ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51864

Your Comment

You are replying to: .
captcha