هه‌سه‌ده‌ به‌رپرسی زانیاری گه‌یاندنی داعش ده‌ستگیر ده‌کات

به‌شی سووریا- هێزه‌کانی سووریای دیموکرات توانیویانه‌ یه‌کێک له‌ ده‌موچاوه‌ ناسراوه‌کانی زانیاری گه‌یاندنی داعش له‌ سووریادا ده‌ستگیر بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی نێو هێزه‌کانی سووریا به‌ که‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌یان ڕاگه‌یاندوووه که‌ هێزه‌کانی سووریای دیمکرات توانیویانه‌ داعشییێکی فه‌ڕه‌نسی ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ ئه‌و تیرۆریسته‌ ناوی "ئه‌بوو سوهه‌یبی" فه‌ڕه‌نسییه‌ و یه‌کێک له‌ ده‌موچاوه‌ به‌ناوبانگه‌کانی زانیاری گه‌یاندنی داعشه‌.

ئه‌بوو سوهه‌یب مانگی مارسی ساڵی 2015 له‌ پارچه‌ ڤیدیۆیێکی کورتدا چۆنیه‌تیی قبووڵ کردنی ئیسلام و هاتنه‌ نێو داعشی باس لێوه‌ کرد که‌ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ له‌ ڤیدیۆ ڕیکلامییه‌کانی داعش به ‌ناوی "چیرۆکگه‌لێک له‌ خه‌لافه‌تی من"ه‌وه‌ بوو.

ئه‌و که‌ به‌رپرسی کۆمپانییێکی فه‌ڕه‌نسی بوووه‌ له‌م پارچه‌ ڤیدیۆیه‌دا باسی ده‌کات که ‌چۆن بوووه‌ته‌ موسوڵمان و پاش ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی داعش به‌هۆی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادییه‌وه‌ له‌ ساڵی 2014 به‌یعه‌تی به‌و داوه‌.

له‌ ئێستاشدا ئه‌ندامانی داعش له‌ شاری باغۆز له ‌ڕێفی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دێره‌زوور (ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا) گه‌مارۆ دراون.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51860

Your Comment

You are replying to: .
captcha