قه‌باره‌ی هاورده‌کردنی کاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ تورکیا و ئێرانه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: له‌ ساڵی ڕابردوودا قه‌باره‌ی هاورده‌کردنی کاڵا له‌ تورکیاوه‌ بۆ هه‌رێم 10 ملیار دۆلار بوووه‌ و له‌ ئێرانیشه‌وه‌ شه‌ش ملیار دۆلار بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد ئه‌دھه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم گوتی: ئه‌و کاڵا و پێداویستییانه‌ی له‌ ڕێگه‌ی مه‌رزه‌کانی ھه‌رێم له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێرانه‌وه‌ دێنه‌ ھه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ 75 له‌سه‌دیان بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق و 25 له‌سه‌دیشی بۆ به‌کاربردنی دانیشتوووانی ھه‌رێمی کوردستانه‌.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "به‌ شێوه‌یێکی گشتی ئه‌و کاڵایانه‌ی دێته‌ ھه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ڕێژه‌ی 52 له‌سه‌دی له‌ ڕێگه‌ی تورکیاوه‌ دێن که‌ ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی مه‌رزی ئیبراھیم خه‌لیله‌وه‌یه‌، ھه‌روه‌ھا ڕێژه‌ی 48 له‌سه‌دی کاڵاکانی دیکه‌ش له‌ ڕێگه‌ی مه‌رزه‌کانی دیکه‌ی ئێرانه‌وه‌ دێنه‌ ھه‌رێم و عێراقه‌وه‌".

ناوبراو ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه‌: ئێستا ئێران ده‌یه‌وێت مه‌رزه‌کانی ته‌وێڵه‌ و سه‌یرانبه‌ن و کێلێ بکرێن به‌ مه‌رزی ڕه‌سمی بۆ ئه‌وه‌ی کاڵایێکی زیاتر له‌ ئێرانه‌وه‌ بێته‌ نێو ھه‌رێمی کوردستان و عێراقه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51858

Your Comment

You are replying to: .
captcha