عه‌بدولمه‌هدی باس له‌ ئۆپه‌راسیۆنی پێشگیرانه‌ بۆ ڕێگری له‌ پێشڕه‌ویی داعش به‌ره‌و عێراق ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باس له‌ بێ‌ئاکام هێشتنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێکی داعش ده‌کات بۆ پێشڕه‌وی به‌ره‌و وڵات و ڕێگری له‌ جێگیربوونی دووباره‌ی چه‌کدارانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ له‌ نێوان پارێزگاکانی که‌رکووک و سه‌ڵاحه‌ددین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 12ی شوباتی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی چه‌کداری عێراق له‌ کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا جه‌ختی کرد که‌ له‌پێناو بێ‌ئاکام هێشتنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ پێشڕه‌وی به‌ره‌و خاکی وڵاته‌که‌ی، ئۆپه‌راسیۆنی پێشگیرانه‌یان ئه‌نجام داوه‌.

ناوبراو گوتیشی: هیچ جۆره‌ ده‌رفه‌تێک به‌ چه‌کدارانی داعش ناده‌ن که‌ له‌ نێوان پارێزگاکانی که‌رکووک و سه‌ڵاحه‌ددین له‌ باکووری عێراق جێگیر ببن.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕاشی‌گه‌یاند: زۆربه‌ی هه‌واڵی میدیاکان هاوپه‌یوه‌ند به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا له‌ عێراق ڕاستییێکی که‌موکورت و ناته‌واو دێته‌ ئه‌ژمار و نیشانه‌ی ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق نییه‌.

عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌ ده‌ست پێکردنی ئاماده‌کارییه‌کان کرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌یێک که‌ تێکڕای نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تخانه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌خۆ بگرێته‌وه‌ له‌پێناو پشتیوانی له‌ شه‌فافییه‌تی زانیارییه‌کان و جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی گرینگیان له‌ گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ به‌م زوووانه‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌کانیان له‌وباره‌وه‌ ڕاده‌گه‌یێنن.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ کۆنفڕانسه‌ هه‌فتانه‌که‌یدا باسی له‌ دۆسیه‌ی نه‌وتی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و گوتیشی: پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی کۆمپانیای سۆمۆ بكات.

عه‌بدولمه‌هدی سه‌باره‌ت به‌ پرسی بودجه‌ش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی كردوووه‌ به‌ جێبه‌جێ كردنی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ.

سه‌رچاوه‌: به‌غدا ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51856

Your Comment

You are replying to: .
captcha