کوردپرێس:
مانگی ڕابردوو هەردوو قایمقامی پێنجوێن و سەقز لە سەر دەروازەی سنووری سەیرانبەند دیداریان کرد و پڕۆژەی بەفەرمی کردنی دەروازەی سنووری سەیرانبەندی بانە بۆ هاتووچۆی گەشتیاران خرایە بەر باس.
بەهمەن مورادنیا ئەمڕۆ 23ی ڕێبەندان بەرانبەر بە 12ی شوباتی 2019 لە بانەوە ڕایگەیاند: دەروازەی سنووری سەیرانبەندی بانە بۆ کرانەوەی بەڕووی گەشتیاراندا پێویستی بە خۆمەتگوزاری هەیە و دەبێت بڕی 7 ملیار تمەن بودجەی بۆ سەرف بکرێت و ئێمەش بەدواواچوونی جدیمان بۆ ئەو بابەتە کردووە و هەر حەفتەی ڕابردووش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو بابەتەمان ورووژاند.
مورادنیا گوتیشی: هەموو ئامادەکارییەکان کراوە بۆ ئەوەی مەرزی سەیرانبەندی بانە بۆ هاتووچۆی گەشتیاران بکرێتەوە وەزیری دەرەوەی ئێرانیش فەرمانی پێویستی بە دامودەزگا پێوەندیدارەکان کردووە کە ئاسانکاری بۆ ئەو بابەتە بکەن.
Your Comment