جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران سەردانی ئازەبایجانی ڕۆژئاوا دەکات

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ئەو پارێزگایە دەکات.

کوردپرێس:

بەپێی بەرنامەی ڕاگەیێندراو ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران بڕیارە بە یاوەریی عیسا کەلانتەری سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی بووژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆئاوا بکەن.

هەر بە پێی ڕاگەیێندراوی ئیدارەی پارێزگاری، جەهانگیری ڕۆژی 13ی ڕەشەمە سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەکات و ئامانجی سەردانەکەش کردنەوەی چەند پڕۆژەیێکی ئاوەدانکاری و خزمەتگوزاری لەو پارێزگایە دەبێت.

هەروەهاش بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو لە "زاب"ەوە و کردنەوەی پاڵاوگەی زێراوی "گولمان" دوو بەرنامەی دیکەی ئەو سەردانەی جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەبێت.

News Code 51850

Your Comment

You are replying to: .
captcha