به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌نه‌راڵ جۆزیف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕی دژی داعش ڕایگه‌یاند: ده‌یان هه‌زار چه‌کداری داعش بڵاوه‌یان کردوووه به ناو شاره‌کانی عێراق و سووریا به‌ڵام هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به سهرکردایهتییێکی باشه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه له هه‌ر شوێنێک بێت. ئه‌م لێدوانه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا له کاتێکدایه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئاشکرای کردوووه له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆتایی هاتنی داعش ڕاده‌گه‌یێنن.
ڤۆتێل وتووشیه‌تی: شانازی ده‌کات به هێزی هاوپه‌یمانان که پشتیوانی له هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ده‌که‌ن بۆ له‌ناوبردنی داعش له ناو خاکی سووریا.
ناوبراو وتیشی: له ماوه‌ی 48 کاتژمێری ڕابردوودا ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی وه‌ده‌رنانی داعش ده‌ستی پێکردۆته‌وه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ڤۆتێل ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که په‌یامه‌کانی تره‌مپ ئاشکرایه و ئه‌وان تێده‌گه‌ن که سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان چی ده‌وێت بۆیه له ئاینده‌یێکی نزیکدا له سووریا ده‌کشێنه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سی ئێن ئێن
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment