ئاڵمانیا دوو بڵاڤگەی کتێبە کوردییەکان دادەخات

بەشی جیهان- بەرپرسانی ئەمنیی ئاڵمانیا ڕێگری دەکەن لە درێژەی کارەکانی دوو بڵاڤگەی کتێبی کوردی لەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ورست سیهۆفر، وەزیری ناوخۆی ئاڵمانیا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند چالاکییەکانی دوو ناوەندی بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی لەم وڵاتە بە ناوەکانی Mezopotamien Verlag und Vertrieb GmbH و the MIR Multimedia GmbH ڕادەگرن چوونکە ئەم دوو بڵاڤگەیە پشتگیریی حزبی قەدەغە کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە-یان کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: لە بارەی ئەم دوو بڵاڤگەیەوە کە لە ڕۆژئاوا و باکووری ئاڵمانیا کار دەکەن بەدواداچوون دەکرێت.

وەزیری ناوخۆی ئاڵمانیا جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە، کە بەوتەی ناوبراو لەو وڵاتەدا قەدەخە کراوە و وتی هۆکاری ڕاگرتنی کاری ئەم دوو بڵاڤگەیە پشتگیریی دارایی پارتی کرێکارانی کوردستانە کە لە ساڵی 1993وە لە ئاڵمانیا ناویان چووتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

بەگوێرەی ئاسۆشەیتدپرس لە ئاڵمانیا 14550 لایەنگری پەکەکە بوونیان هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51840

Your Comment

You are replying to: .
captcha