بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەرد لە شاری هەولێر دەڵێت: پێگەی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا خۆی لەوپەڕی لاوازیدایە هەربۆیە بە دڵنیاییەوە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ زیاتر هەرێم لە بەرامبەر بەغدا لاوازتر دەکات."
مەسعوود عەبدولخالق باسی لێوە دەکات بڕیارەکەی پەیوەستی دادگای باڵای فیدرالی عێراق دەبێت هەرێم جێبەجێی بکات چونکە ناتوانرێت تانەی لێبدرێت هەربۆیە بۆ هەموو کێشەیەکی جێی مشتومڕ تەنها سەرچاوەی یەکلاکەرەوەی کێشەکانە لە عێراق، جگە لە داداگای باڵای فیدرالی هیچ دامەزراوەیەکی دیکە نییە کە کورد بۆ ئەم مەسەلەیە پەنای بۆ بەرێت.
مەسعوود عەبدولخالق دەڵیت بە داخەوە دەرهێنانی نەوت و ئابوری سەربەخۆ کە باسیان لێدەکرد نەک خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی نەهێناوە بەڵکوو بووەتە مایەی ماڵوێرانی و نەهامەتی بۆ میلەت.
Your Comment