به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی داعش بڕیاری دا هێرش بکاتە سه‌ر باکووری سووریا کوردەکانی ئەو وڵاتە به خۆڕاگریی خۆیان سەلماندیان که هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش ده‌توانێت به هاوکاریی کورده‌کان چۆک به داعش دابدات.
هه‌ڵبژاردنی کورد له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانەوە به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا و هاوکاری کردنیان له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ده‌ریخست که کورد باشترین بژاردەیە بۆ هاوپه‌یمانان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌نجامی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ش شکست‌هێنانی داعش له باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ده‌رکردنی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له‌و ناوچانه‌یە بوو.
به‌ڵام شکست‌پێهێنانی داعش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی و کوردی سووریاوە به مانای نه‌مانی هه‌ڕه‌شه لە سەر کورده‌کان نییه. ئێستاکه تورکیا به فه‌راهه‌م کردنی که‌ره‌سته و هێزی به‌رفراوان له سنووری نێوان تورکیا و سووریا هه‌رسات مومکینه هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا که 25 له‌سه‌دی خاکی سووریا لە خۆ دەگرێت. ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاندوووه له ماوه‌یێکی کورت‌دا هێزه‌کانی له ناوچه‌ی کوردنشینی سووریا دەباتە دەرەوە و لە بەرانبەر هەڕەشەکانی تورکیا دەست لە کورد بەر دەدات.
پەیمانگای توێژینه‌وه‌ی نه‌شناڵ ئینترستی ئه‌مریکا بژارده‌کانی ئێستا بۆ به‌رگری له کوردی سووریا له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیای لێکداوه‌ته‌وه. به بۆچوونی ئه‌و ناوه‌نده ده‌کرێ له سێ ڕێگاوه له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کاندا پشتگیریی کوردی سووریا بکرێت که بریتین له: پاشگه‌زکردنه‌وه‌ی ئه‌مریکا له بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی، پشتگیری کردنی وڵاتانی ئه‌ورووپی بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌منی نێوان تورکیا و کوردی سووریا و له ئه‌نجامدا دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باکووری سووریا بۆ ڕێگری کردن له هێرشه ئاسمانییه‌کانی تورکیا.
ئه‌و ناوه‌نده توێژینه‌وه‌ییه له شرۆڤه‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که زەحمەتە ئەمریکا لە بڕیاری کشانه‌وه‌ی 2 هه‌زار هێزی خۆی له سووریا پاشگەز ببێتەوە. له‌لایێکی دیکەشەوه، هێزه ئه‌ورووپییه‌کان له ناوچه ئه‌منه‌که نابن لە بەر ئەوەی تورکیا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌ی ئه‌منی نێوان تورکیا و سووریا بوونیان هەبێت که واته باشترین ڕێگا دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باکووری سووریایه.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نه‌شناڵ ئینترست له درێژه‌ی شرۆڤه‌که‌یدا باشترین ڕێگا بۆ به‌رگری له کوردی سووریا له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گریمانه‌کراوی تورکیا به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باکووری سووریا وه‌سف ده‌کات چوونکه ئه‌و ڕێگایه پێشتر تاقی کراوه‌ته‌وه و له ده‌یه‌ی 1980 له باکووری عێراق و به مه‌به‌ستی پاسه‌وانی له کوردی عێراق له به‌رانبه‌ر هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی به‌عس جێبه‌جێ کراوه.
ئه‌و ناوه‌نده توێژینه‌وه‌ییه باس له‌وه ده‌کات که هه‌ڵمه‌تی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باکووری عێراق به بێ هه‌بوونی هێزی سه‌ربازی و به هاوکاریی سێ وڵاتی ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا به شێوه‌یێکی سه‌رکه‌وتوووانه جێبه‌جێ کرا و کوردی له به‌رانبه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کانی سه‌دام پاراست که له ئه‌نجامدا دامه‌زراندنی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی لێکه‌وته‌وه.
به‌م پێیه، کوردی سووریا له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی و ڕچاوکردنی مافی ئیتنیکه‌کان هه‌مبه‌ر برایانی کوردی خۆی له عێراق پێشینه‌یێکی باشتری هه‌یه و دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئه‌من بێت که واده‌رده‌که‌وێت ده‌کرێ باشترین هاوپه‌یمانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بێت.
نه‌شناڵ ئینترست پێی وایه که یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین ئه‌مه‌یه که ئه‌مریکا ده‌توانێت هاوکات هێزه‌کانی خۆی له سووریا بباته‌ده‌ره‌وه و له جێگه‌یان هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ئاماده بن به‌ڵام گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و کاره پاراستنی کوردی سووریا له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیایه و هاوکات ئه‌مریکاش ده‌توانێت به‌ڵێنه‌که‌ی له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا جێبه‌جێ بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment