به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌دنان عه‌فرین فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕایگه‌یاند: له ئێستادا داعش له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانیان له ڕووی ڕێكخستن و سه‌ربازییه‌وه به ته‌واوه‌تی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت و ته‌نها له ڕووی فكرییه‌وه ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه بوونی ده‌بێت.
ناوبراو گوتیشی: ئێستا داعش له ڕیفی دێره‌زوور ته‌نها دوو كیلۆمه‌تر خاكی به‌ده‌سته‌وه ماوه و كۆتاییی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌بێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌وه‌ی ڕێگری ده‌كرد له پێشڕه‌ویی خێرای هێزه‌كانیان بۆ كۆتایی هاتنی داعش، خه‌می ڕزگاركردنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كان بوووه.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment