هه‌سه‌ده‌ هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به‌ داعش ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی سووریا- فه‌رمانده‌یێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ شه‌ڕڤانانیان نزیک بوونه‌ته‌وه‌ له‌ كۆتایی هێنان به‌ چه‌كدارانی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و ئاشكراشی ده‌كات که‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ ڕووبه‌ری ته‌نها دوو كلیۆمه‌تری به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌دنان عه‌فرین فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕای‌گه‌یاند: له‌ ئێستادا داعش له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانیان له‌ ڕووی ڕێكخستن و سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت و ته‌نها له‌ ڕووی فكرییه‌وه ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بوونی ده‌بێت.

ناوبراو گوتیشی: ئێستا داعش له‌ ڕیفی دێره‌زوور ته‌نها دوو كیلۆمه‌تر خاكی به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌ و كۆتاییی ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌بێت.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد‌: ئه‌وه‌ی ڕێگری ده‌كرد له‌ پێشڕه‌ویی خێرای هێزه‌كانیان بۆ كۆتایی هاتنی داعش، خه‌می ڕزگاركردنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كان بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51770

Your Comment

You are replying to: .
captcha