ڕێگری کردن لە لێدوانی ڕۆزنامەوانی بۆ ئەندامانی یەکێتی ڕەت دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو ڕاپۆرتانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن یەکێتی، ڕێگری دەکات لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیی ئەندامانی حزبەکەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند یەکێتی ڕێگری نەکردووە لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیی ئەندامانی خۆی و داوای لە میدیاکان کرد هەواڵەکانیان تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن.

شایانی باسە کە پێشتر میدیاکان بڵاویان کردەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕێگری کردووە لەوەی کە سەرکردە و ئەندامانی ئەو حزبە لێدوانی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51767

Your Comment

You are replying to: .
captcha