کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نى سیاسیى عه‌ره‌بى له که‌رکووک به‌سه‌رۆکایه‌تى راکان سه‌عید رێکخه‌رى گشتیى ئه‌نجومه‌نه‌که که هاوکات پارێزگارى که‌رکووکه به‌وه‌کاله‌ت کۆ بووه‌وه و تاوتوێى دۆخى سیاسیى که‌رکووک و پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یان بۆ شاره‌که کرد.
حاتم تائى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سیاسیى عه‌ره‌بى له لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی هاووڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه کرد له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ڵوێستى خۆیان روون کرده‌وه که دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ن و سوورن له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى ئه‌منى به ده‌ستى حکوومه‌تى ئیتیحادییه‌وه.
ناوبراو وتیشى" ئێمه قبووڵمان نییه که هێزى پێشمه‌رگه له که‌رکووک بوونى هه‌بێت و پێویسته دۆسیه‌ى ئه‌منى به‌ده‌ستى حکوومه‌تى ئیتیحادییه‌وه بێت چوونکه نوێنه‌رایه‌تیى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى گه‌لى عێراق ده‌کات به‌کوردیشه‌وه".
تائى جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که هێزى پێشمه‌رگه‌ش به‌پێى یاسا تایبه‌ته به پاراستنى هه‌رێمى کوردستانه‌وه و "که‌رکووکیش به‌شێک نییه له هه‌رێم".
له‌باره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى پارێزگارێکىش بۆ شاره‌که حاتم تائى ئه‌وه‌ى خستە ڕوو ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندیى به ئه‌وانه‌وه نییه و به‌لایانه‌وه گرنگ نییه به‌ڵکوو ئه‌وه په‌یوه‌سته به یه‌کێتى و پارتى که پڕۆژه‌یان هه‌یه بۆ هاندانى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بۆ کۆبوونه‌وه و هه‌ڵبژاردنى پارێزگار" ئه‌و پرسه پرسێکى یاساییه بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م مه‌رجه یاساییه‌کانى تێدا بێت و هه‌ر کاتێکیش ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدا بوو رێگر نابین له دانیشتنى ئه‌نجومه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى نوێ و شێوازێکى نوێ بۆ ئیداره‌ى که‌رکووک"،
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment